شاعیر: مەلا حەسەنی دزڵی (١٨٥٩-١٩٤٦)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: قەتعە
کێش: مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن 
{literal} {/literal}
گوندی دۆڵکانە
تَبیرُ إِذا ھەڵوەستُ دەستی بِچاکِکُم
وَ قَوْلي: «ھەتیو، دۆڵکانە بێ نانە با نەمری؟!»
لِمَنْ أَدماعُكُم أَجْراً، مِنَ الدَّرْدِ ئەشقەمە؟!
نگفتی: درس، برتر؟ گفتمت: خود دانی، با بمری؟!
دە بێ سەر ڕەئسی ئیبھام و تەماشای گردی گێتی کە!
لە أکلی کووکەگاڵینە و پوە، خەمباری بُوالکِتری!
ھاوار و ھەرا و ھوریاتە، بُوالأَخْباز و برسی سک
بە صَيْحەی ئانی جُعْنا یا بە برسیمە دەبێ بچڕی
فەلەک ئاوێکی بۆ ڕشتین ئەبێ برسی و کز و کوێر بین
أحامِر و أکالِب شحم و لحم و تۆیش ئەبێ بقڕی
وەکوو من زيکری گێتە و ویردی چای سەرفی عيلمی کە
وەگەرنە ڕیحی ئەمعا و ئەوارگ زیاد ئەکا و ئەتڕی
بە کام دەستوورە و کام یاسا عەوالیم ڕووت و برسی بن
لە ھەر بوالعِلم و بوالزّانین دەپرسم قالَ: لاأدري
حەسەن ڕۆژێ ئەبێ عالم ببێتە ساحیبی عالەم!
أولوالأزوار، أولوالأسوار، أولوالدّينار، ئەبێ بمری
ئەگەر ڕۆژێ عیلم جێگای «اولول» بگرێتەوە کاکە
کەر و بل باوی نامێنێ وەکوو کۆلارە ھەڵدەفڕی
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
مەلا حەسەنی دزڵی. «دیوانی مەلا حەسەنی دزڵی/تبیر إِذا ھەڵوەست دەستی بچاککم». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/٠٨/١٧.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.