شاعیر: مەلا حەسەنی دزڵی (١٨٥٩-١٩٤٦)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: مفاعیلن مفاعیلن فعولن 
{literal} {/literal}
دەمێکە من لە دووری تۆ ئەناڵم
دەمێکە من لە دووری تۆ ئەناڵم
مەگەر ھەر گەوری بێ دین بێ بە حاڵم
فُؤادي عِنْدَکَ یا نُورَ عَیْنی
لەلای تۆیە ھەموو فکر و خەیاڵم
فَأَنتَ غافِلٌ عَنْ فِراقی
وەلێ من بۆ گوڵم ئاشوفتە حاڵم
وَ کُنْتَ غَفَلْتَ عَنْ فِراقی
ئەمن سووتاوی تۆم و تەن زوخاڵم
لِقَوْلی إنْ تَصَدَّعْتَ عَزِیزِی
لە دووری تۆ نەماوە کەیف و حاڵم
وَ لا تُبْعِدْ وَ لا تَقْطَعْ جَناحی
ئيتر لێم دوور مەبە مەشکێنە باڵم
تَرَحَّمْ لی فَإِنّی مُسْتَحِقٌّ
لەڕێی خوادا بکە ڕەحمێ بە حاڵم
حَرَقْتُ مِنْ فِراقِکْ فَاعْطِنِي الماء
دەمێکە مونتەزیر ئاوی زوڵاڵم
تَسَمَّعْ صَیْحَتی یَوْماً وَ لَیْلاً
ببیستە تۆ چریکە و ناڵەناڵم
فَعَقْلِی ڕاحَ بَعْدَکْ یا حَبِیبِی
کە تۆ ڕۆیی نەما عەقڵ و خەیاڵم
فَأَرْجُو وَصْلَکَ بَعْدَ الْمَماتِ
لە قەبریشدا بە ئومیدی ویساڵم
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
مەلا حەسەنی دزڵی. «دیوانی مەلا حەسەنی دزڵی/دەمێکە من لە دووری تۆ ئەناڵم». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/٠٨/١٧.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.