شاعیر: مەلا حەسەنی دزڵی (١٨٥٩-١٩٤٦)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: مەسنەوی
کێش: ١٠ بڕگەیی
جوابی گلەیی حەمە ڕەشید بەگ
ھەوەڵ خانەدان، نەجیب ڕیشە و ڕەگ
سەرداری ئەکرەم، حەمە ڕەشی بەگ
لە دەروونمدا وەھا فیکرم کرد
نیدا و ئیلتیجام وەلای تۆ ھاورد
جا پەنام ھانی وە جەنابی تۆ
قۆریم بێ چای و، کیس بێ تەماکۆ
بە مەن بە سەندووق، بە کیسە و جەواڵ
بۆمان بنێرە، بە مانگ و بە ساڵ
گەر نەما باسی، فتوا و قەواڵە
ناردنی چای و، تووتن مەحاڵە
کاکە ڕەشید گیان، بە گیانەکەی تۆ
ھەر ئەم کارانە کردمی ڕەنجەرۆ
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
مەلا حەسەنی دزڵی. «دیوانی مەلا حەسەنی دزڵی/ھەوەڵ خانەدان نەجیب ڕیشە و ڕەگ». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٨/٠٢/١٩.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.