شاعیر: ناری (١٨٧٤-١٩٤٤)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: پێنج خشتەکی
کێش: مفعولُ فاعلاتن مفعولُ فاعلاتن 
{literal} {/literal}
مەشھووری عامە ئیمڕۆ کە شۆخی جیلوە ئارا
پێنج خشتەکی لەسەر غەزەلی حافز
مەشھووری عامە ئیمڕۆ کە شۆخی جیلوە ئارا
دڵی بردم بەجارێ، مەنفیم ئەکا لە شارا
سا چۆن نەکەم لەبۆ خۆم شیوەن بەبێ مودارا
دل می‌رود ز دستم صاحب دلان خدا را
دردا که راز پنهان خواهد شد آشکارا
لە داخی تۆیە چاوم کە بوو بە ڕوودی جەیحوون
بە تەرزی تۆ لە دڵما نەمدی لە ڕوبعی مەسکوون
غرووری شەڕ فرۆشی تا کەی ئەکەی بە قانوون
ده روزه مهر گردون افسانه است و افسون
نیکی به جای یاران فرصت شمار یارا
خەم کۆ بووە لە دڵما بە تەرزی کێوی ئارێز
ماوم لە بەحری غەمدا ھەم، بێ تەکان و بێ ھێز
کوا ھەمدەمێ دەرم کا لە گێژی میحنەتامێز
کشتی شکستگانیم ای باد شرطه برخیز
باشد که بازبینیم دیدار آشنا را
واعیز بە دڵ مەلوولم لە ڕیش و مێزەری زل
خوماری بادە بۆ من ھەم زیبە ھەم تەجەممول
ساقی بەیانە بێنە قەدەح بە گەردش و خول
در حلقه گل و مل خوش خواند دوش بلبل
هات الصبوح هبوا يا ايها السكارا
ناسیح نەسیحەتی من حیکاتێکە بێ سوود
بەس سەرزەنشتی من کە تۆ بیت و زاتی مەعبوود
ناری بە پەیڕەوی مەی دەگاتە گەنجی مەقسوود
حافظ به خود نپوشید این خرقه می‌آلود
ای شیخ پاک دامن معذور دار ما را
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
ناری. «دیوانی ناری/ا/مەشھووری عامە ئیمڕۆ کە شۆخی جیلوە ئارا». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٧/١٢/١٢.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.