شاعیر: مارف ئاغایی (١٩٦٦-١٩٩٨)
زمان: کوردیی ناوەندی
«برووسک» خوێندنەوەی: «مارف ئاغایی»
برووسک

شیرین!
ئێمڕۆ دەبێ،
ھەموو ھەورە گەڕۆکەکان کۆ کەیەوە،
برووسکەیەک دەستەمۆ کەی.

زۆر لە مێژە ئەم وڵاتە بێ بەھارە
بەرگی سەوز ناکاتە بەر.
تەشی با دە،
برووسکەکەت
لە ڕانی ئاسمان بخشێنە و
ڕیزڕیز باران
–وەک داوە بەنی بادراو–
لە کەڵافی ئەم ھەورانە ببارێنە،
با کیژی تۆریاوی سروشت
بۆ بەھاری ساڵی تازە
بەرگی سەوز
بۆ بەژنی ئەم خاکە بچنێ.

شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
مارف ئاغایی. «زەوی سەخت و ئاسمان دوور/برووسک». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٧/١١/١٩.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.