شاعیر: مارف ئاغایی (١٩٦٦-١٩٩٨)
زمان: کوردیی ناوەندی
«ناو» خوێندنەوەی: «مارف ئاغایی»
ناو

کە بووم بە باوک و
ھاوسەرم ناوی
کۆرپەکەمانی
«شەونم» دیاری کرد،

لەنێو دەفتەری شێعرەکانما
من ناوی شێعری «شەونم»م گۆڕی.

ئاخر چۆن دەبێ:
ھەر دووک مناڵم
یەک ناویان ھەبێ؟

1991
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
مارف ئاغایی. «زەوی سەخت و ئاسمان دوور/ناو». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٧/١١/١٨.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.