شاعیر: مارف ئاغایی (١٩٦٦-١٩٩٨)
زمان: کوردیی ناوەندی
«وێنە» خوێندنەوەی: «مارف ئاغایی»
وێنە

ھەور: کامێرا
برووسکە: فلاش
نم نمەی باران:
بۆ شوشتنەوە و
دڵی منیش: قاپ.

ئا...ی نیشتمانم!
ھەتا یەک چرکە،
بۆ لێوەکانت
بزە قەرز کە.

1991
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
مارف ئاغایی. «زەوی سەخت و ئاسمان دوور/وێنە». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٧/١١/١٩.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.