شاعیر: شوکری فەزڵی (١٨٨٢-١٩٢٦)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن 
{literal} {/literal}
ئیش کە ڕووی ئێستە لە ھەورازە سەرەولێژی نەکەی
ئیش کە ڕووی ئێستە لە ھەورازە سەرەولێژی نەکەی
فکری وردیشی ئەوێ، ھەر بە دۆعا و نوێژی نەکەی
گێرەشێوێنێ کە کای کۆنی بە با دا لە کنت
چاکە ھەر لێی خوڕی، سەیری دەم و کاوێژی نەکەی
سەرەتای ئیش ھەموو یەک بوونە، ئەویش نابێ ھەتا
ھەر برینێ کە لە دڵدا ھەیە ساڕێژی نەکەی
حەیفە چاوێ کە جەفا کۆڵەوەژی تێدەشکان
تۆ بە کلچێوکی وەفا عەینی گەلاوێژی نەکەی
قەومی بێ سەر نییە ئەمڕۆ لە ھەموو عالەمدا
ئەتەوێ تاجی سەری بی، بە ھەوا گێژی نەکەی
شا، وەکوو شایەکی شەترەنجە لە عالەم ئەمڕۆ
گەورە قانوونە، قسەی کورت ئەمەیە، درێژی نەکەی
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
شوکری فەزڵی. «شیعرەکانی شوکری فەزڵی/ئیش کە ڕووی ئێستە لە ھەورازە سەرەولێژی نەکەی». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٨/١١/٢٠.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.