شاعیر: شوکری فەزڵی (١٨٨٢-١٩٢٦)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن 
{literal} {/literal}
عەجەب شۆخی لە نەفحەی پەرچەمی پڕ چینی موشکینی
عەجەب شۆخی لە نەفحەی پەرچەمی پڕ چینی موشکینی
ئەسیری سەڕسەڕی نیسیانە ئێستا نافەیی چینی
لە بەیتی ڕوومەتی خاڵی سیاھی وەک حەجەر وایە
کە بۆیە عالەمێ ئێستاکە وا موشتاقە بۆ دینی
لەبۆ باغی نەزاکەت نەونیھالێکە سەمەن بۆیە
لەگەڵ بەرگی بەھەشتی ڕەشک ئەدا ئەندامی سیمینی
لە زەخمی چەشم، یا ڕەب دوور کەوێ گوڵزاری حوسنی یار
ڕواوە سونبولی خۆشبۆ لە سەر ئەو سنگی نەسرینی
ئەمیر ئیبنی ئەمیرە، ھەم لە حوسنا میری میرانە
لە دنیا دین ئەکا یەغما، عەقیقی لێوی شیرینی
تەماشاگاھی ڕوخساری حەمەد بەگ تا مویەسسەر بێ
ئەمن چ بکەم لە خولد و کەوسەر و گوڵزاری ڕەنگینی
لەگەڵ عوششاقە گوفتی ھەر بە خەنجەر ھەممی ئەو شۆخە
خودا بمکا فیدایی خەنجەر و دەستی بلوورینی
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
شوکری فەزڵی. «شیعرەکانی شوکری فەزڵی/عەجەب شۆخی لە نەفحەی پەرچەمی پڕ چینی موشکینی». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٨/١١/٢٠.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.