شاعیر: شوکری فەزڵی (١٨٨٢-١٩٢٦)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن 
{literal} {/literal}
لە دووریت تا بە کەی عاشق خەریکی زار و ڕۆڕۆ بێ
لە دووریت تا بە کەی عاشق خەریکی زار و ڕۆڕۆ بێ
لە کونجی میحنەتی غەمدا ھەتا کەی دەستەئەژنۆ بێ
بە ماچێ بێ، بکە دەرمانی زامی کوشتەکەت جانا
ھەتا کەی دڵ برینداری خەدەنگی فیرقەتی تۆ بێ
سەراسەر عالەمت خستۆتە حیرەت ئەی پەری! چونکە،
کەسێ نەیدی بەری عەرعەر ترنج و سێو و لیمۆ بێ
ھیلاکم من بە دەستی فیرقەتت، لوتفێ بکە ئاخر
ھەتا کەی جان و دڵ نەشئەی شەرابی وەسڵەتی تۆ بێ
بە میقرازی غەمی، کۆتا بووە ڕشتەی حەیاتی من
جەوابی ئەو نییە ھەممی ھەتا کەی «ھای» و «یاھۆ» بێ؟
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
شوکری فەزڵی. «شیعرەکانی شوکری فەزڵی/لە دووریت تا بە کەی عاشق خەریکی زار و ڕۆڕۆ بێ». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٨/١١/٢٠.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.