شاعیر: شوکری فەزڵی (١٨٨٢-١٩٢٦)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: مفعولُ مفاعیلُ مفاعیلُ فعولن 
{literal} {/literal}
وا دولبەری ئەم شارە ھەموو ماھ جەبینن
وا دولبەری ئەم شارە ھەموو ماھ جەبینن
یەغماگەری ھۆش و خیرەد و ڕەھزەنی دینن
سیمین زەقەن و گوڵ بەدەنن، کەبک خەرامن
ھەم ڕاحەتی جان و دڵی عوششاقی حەزینن
فیلجوملە وەکوو تازە نیھالی ئیرەمن ھەم
وەک لالەیی خولد و گوڵی فیردەوسی بەرینن
ئاھوو ڕەوشن، تاوسی زەڕڕین پەڕ و باڵن
ئەم دەستە، مەلائیک سیفەت و شەھرنشینن
ھەر یەک کە بە دوو نێرگسی جادوو لە فسووندا
باعیس بە ھەوا و کەشمەکەشی ڕوویی زەمینن
ڕوو غونچەیی لالەن، وەکوو غیلمانی بەھەشتن
با ناز و کریشمە، ھەموو وەک حوور جەبینن
ھەر یەک کە بە بۆیی شکەنی پەرچەمی پڕ خەم
قیمەت شکەنی ساحە و ھەم نافەیی چینن
بۆ بورجی تەماشا قەمەر و شەمس و نوجوومن
بۆ وەجھی لەتافەت ھەموو وەک دوڕڕی سەمینن
یەک یەک ھەموو ناوک مژە و ئەبرۆ کەمانن
ھەر لەحزە لەبۆ کوشتنی عاشق لە کەمینن
فارغ نییە ھەر لەحزە لە چەند لاشەیی عاشق
ھەر لەحزە دووسەد خەستە لەبەر ئاھ و ئەنینن
دەستیان ھەموو ھەممی کە لەسەر تیغی دەبانە
ھەر لەحزە وەھا حازر و ئامادە بە کینن
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
شوکری فەزڵی. «شیعرەکانی شوکری فەزڵی/وا دولبەری ئەم شارە ھەموو ماھ جەبینن». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٨/١١/٢٠.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.