شاعیر: گۆران (١٩٠٤-١٩٦٢)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: مەسنەوی
کێش: فعلاتن مفاعلن فعلن 
{literal} {/literal}
جواب بۆ جەناب
ئەی «ژیان» پاش شکایەتی دووری؛
ماچ کە چاوی جەنابی شێخ نووری!
ماچ کە چاوی بە تاسەوە، کە جەناب
دەرسی ئەووەڵ گەیشتە خەتمی کیتاب!...
ڕستە شیعری ڕەواج و قیمەتدار،
باوکی تۆ بوو بنێری بۆ بازاڕ،
ڕاستە ئێستەش بە دۆسیە و دەفتەر
داخراوە لە مێشکی شەش دەر...
لاکین ئاخۆ چ شاعیرێکی تر،
شیعرە پیشەی بە دائیمی، سەرومڕ؟
باوکتە، تۆی، منم، ئەمە یا ئەو
ھەوڵی: نانە بە ڕۆژ و شیعرە بە شەو
چارەنووسی بەشی ئەزەلمان، داد،
پیشەیە کە شیعروتن: بەرباد!
«مع ما فیه» تەبیعەتی شاعیر،
نە وەزیفە و زەروورەتی قاھیر،
نە بڕینی زمان و پەل بەستن
بولبولی مەنع ئەکا لە مەیلی وتن!
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
گۆران. «فرمێسک و ھونەر/جواب بۆ جەناب». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/٠٩/٢٤.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.