شاعیر: ئەحمەد ھەردی (١٩٢٢-٢٠٠٦)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: مەسنەوی
کێش: مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن 
{literal} {/literal}
ئۆباڵی خۆت بە ئەستۆی خۆتە
بە دەستی خۆت کە جامت خستە سەر لێوت غەشیمانە
ئەگەر زەھریشی تێدا بوو، گوناھی خۆتە بیزانە
ھەڵە یا خود گوناھت کرد، لە کاتێکا کە بێھۆشی
سزا و تاڵاوی ھەرچی بێ، ئەبێ وەک بادە بینۆشی
ئەگەر پیاویت و ئەیزانی، کە وا ئۆباڵی کردارت
لە ئەستۆی وردی خۆتایە، ئیتر بێسوودە ھاوارت!
1953
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
ئەحمەد ھەردی. «ڕازی تەنیایی/ئۆباڵی خۆت بە ئەستۆی خۆتە». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/١١/١٣.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.