شاعیر: ئەحمەد ھەردی (١٩٢٢-٢٠٠٦)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: دووبەیتی
کێش: مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن 
{literal} {/literal}
بۆ شێرزادی کاکە جەزا
بۆ «شێرزادی کاکە جەزا» وتراوە کە لە کۆلیجی کشت و کاڵ لە ھەڕەتی لاویدا کۆچی دوایی کردووە
ھەموو ئاواتی ناکامم گوڵاڵەی لالەزارێ بوو
شریتی سەر گورشتەی من خەوێکی نەوبەھارێ بوو
ھەموو پێچانەوی ژینم، بریتی بوو لە چیرۆکێ
لە کورتی و زوو بەسەر چوونا ، بزەی سەرلێوی یارێ بوو!
1980/03/17
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
ئەحمەد ھەردی. «ڕازی تەنیایی/بۆ سەر گڵکۆی ئازیزان/بۆ شێرزادی کاکە جەزا». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/١١/١٣.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.