شاعیر: ئەحمەد ھەردی (١٩٢٢-٢٠٠٦)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: مەسنەوی
کێش: مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن 
{literal} {/literal}
بۆ مەھتابی شێخ جەلالی شێخ ڕەشید
بۆ «مەھتابی شێخ جەلالی شێخ ڕەشید» وتراوە کە لە ھەڕەتی لاویدا جوانەمەرگ بووە
کە ڕابوردی بە ئەسپایی، لەسەر ئەم گۆڕە پێ دانێ
کە مەھتابێکی تێدایە مەگەر ئەو خوایە بیزانێ!
لە باخی خۆشەویستیدا، گوڵاڵەی نەوجەوانی بوو
کەچی کاتی گەڵاڕێزانی ئەو، ھێشتا بەیانی بوو!
1959
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
ئەحمەد ھەردی. «ڕازی تەنیایی/بۆ سەر گڵکۆی ئازیزان/بۆ مەھتابی شێخ جەلالی شێخ ڕەشید». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/١١/١٣.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.