شاعیر: ئەحمەد ھەردی (١٩٢٢-٢٠٠٦)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: دووبەیتی
کێش: مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن 
{literal} {/literal}
بۆ نەژادی ڕەمزی ئەفەندی
بۆ «نەژادی ڕەمزی ئەفەندی» وتراوە کە قوتابی کۆلیجی پزیشکی بووە لە ئەستەمموڵ و لە ھەڕەتی لاویدا مردووە
درەختی ڕەنجی چەند ساڵەم، کەمی مابوو چرۆ دەرکا
کەمی مابوو بەری باخم، ژیانم پڕ لە سێبەر کا
بە ئەو ئاواتە من ئەژیام، لە کونجی دوور وڵاتێکا
لەپڕ مردن، تەلاری ژینمی ڕووخان، لە ساتێکا!
1969/03/06
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
ئەحمەد ھەردی. «ڕازی تەنیایی/بۆ سەر گڵکۆی ئازیزان/بۆ نەژادی ڕەمزی ئەفەندی». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/١١/١٣.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.