شاعیر: ئەحمەد ھەردی (١٩٢٢-٢٠٠٦)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: دووبەیتی
کێش: فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن 
{literal} {/literal}
بۆ کەمالی جەلال سائیب
بۆ «کەمالی جەلال سائیب» وتراوە، کە لە ٢٤/٧/١٩٣٨دا لە ڕانیە کووژراوە.
بای ئەجەل ھات و لەناو کاو، دەفتەری ژینی دڕیم
تاکوو دوێنێ خونچە بووم ئەمڕۆ بە ناحەق ھەڵوەریم!
وەک برووسکە نەونەمامێ داڕنێ، وەختی چرۆ
ھات و گوللـەی وێڵ لە ناکاو بێگوناھ جەرگی بڕیم!
1938
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
ئەحمەد ھەردی. «ڕازی تەنیایی/بۆ سەر گڵکۆی ئازیزان/بۆ کەمالی جەلال سائیب». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/١١/١٣.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.