شاعیر: ئەحمەد ھەردی (١٩٢٢-٢٠٠٦)
زمان: کوردیی ناوەندی
کێش: شیعری نوێی بڕگەیی
تانگۆی کوردی

تاقانە خونچەکەی باخی ژیانم
زیندووکەرەوەی ئاواتی بێ گیانم
ڕۆشنکەری ڕێگای ژین و مانم
با لە دەستی ژینی پەستی شار و دێ، شار و دێ
ڕاکەین و ڕوو بکەینە چۆڵ و ھەردێ، ناو ھەردێ
تەنیا، وەک ئاسکۆڵەی کۆسار
ڕوو بکەینە قەدشاخ و ناو گوڵزار

***
لە قەد پاڵی شاخی ھەزار بە ھەزار

لە سای سێبەری درەختی ناو گوڵزار
کونجێ بکەین بە ھێلانە و ھەوار
دەست لە گەردن، تاکوو مردن، شۆخ و شاد، شۆخ و شاد
خەمی دنیا بە ماچ بدەین بە باد، ھەر بە باد
گۆنات، ھەڵمژم پڕ بە دەم
سوور ھەڵگەڕێی ھێندە ماچت کەم

1941
سلێمانی
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
ئەحمەد ھەردی. «ڕازی تەنیایی/تانگۆی کوردی». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/١١/١٣.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.