شاعیر: ئەحمەد ھەردی (١٩٢٢-٢٠٠٦)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: مەسنەوی
کێش: مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن 
{literal} {/literal}
خەرمانە
چ سڕڕێکت لەناو دڵدا، حەشار داوە بەپەنھانی
کە چاوت چەشنی ئاوێنە وەھا بێ پەردە درکانی
ئەزانم دڵ ھەیە، وەک مس، کە ژەنگ دێنێ بەئاسانی
دڵی تۆ زێڕی تێزابە لە کوێوە ژەنگی ھەڵھانی؟
ئەمانە گەرچی تێ ناگەم، بەڵام پێوستە بیزانی
ھەتا ماوم لەدنیادا، فریشتەی باخی ئاواتم
بەدڵ ھەرچەشنی خەرمانە، لەدەوری مانکی گۆناتم
1953
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
ئەحمەد ھەردی. «ڕازی تەنیایی/خەرمانە». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/١١/١٣.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.