شاعیر: ئەحمەد ھەردی (١٩٢٢-٢٠٠٦)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: مەسنەوی
کێش: مفاعلن فعولن مفاعلن فعولن 
{literal} {/literal}
شانزە ساڵ چاوەڕوانی
دوێنێ لەتەک نەمانی سوورایی خۆرنشینا
کە شەو ھێواشێ باڵی کێشا بەسەر زەمینا
تۆماری شانزە ساڵی ژیانی خۆشەویستیم
ئاواتی پڕ لە تاسەی دەروون و گیانی برسیم
بە جارێ نایە چاڵی ژیانی پڕ سزاوە
کە شەوقی چەندە گەنجی ھەژاری تیا ڕزاوە
لە تەک ھەموو عەزاب و ژیانی بێ ھیوادا
ئەم ڕەنجی ساڵەھایەم، کە گشتی چوو بە بادا
لەتەک ئەمانەشا من، ھەرچەندە تێگەییشتووم
کە دووی خەیاڵی دووری، پەری نیگارێ کەوتووم
لە کانی قووڵی دڵما کە بۆتە گۆڕی ئاوات
ڕژاوە نەقشی باڵای بڵندی ئاڵ و واڵات
1948
عەبابەیلێ
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
ئەحمەد ھەردی. «ڕازی تەنیایی/شانزە ساڵ چاوەڕوانی». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/١١/١٣.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.