شاعیر: ئەحمەد ھەردی (١٩٢٢-٢٠٠٦)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل
کێش: مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن 
{literal} {/literal}
فەلسەفەی دڵداری
کە جۆگا تێکەڵی چەم بێ و چەمیش تێکەڵ بە دریا بێ
شەماڵیش پڕ لە ھەستی بێ، نییە شت تاک و تەنیا بێ
بە قانوونی خودا، ئەشیا، ئەبێ تێکەڵ بە یەکتر بن
ئیتر بۆچی من و تۆ تێکەڵی یەکتر ببین نابێ؟!
کە کێو و کەژ بکەن ماچی ھەموو ئاسمانی بەرز و شین
شەپۆلیش ھەر وەکوو دڵدار لە مل یەک دەستی ئاڵابێ
ئەبەد نابێ کە خوشکی گوڵ برای دەرکات و لێی دوور بێ
کە تیشکی ڕۆژ زەمینی ھەر وەکوو دولبەر لەکۆشا بێ
ئەوا مانگیش ئەکا ماچی بەحر گەر تۆش نەکەی ماچم
ھەمووی بێ کەڵکە ئەم ماچانە، بێ تۆ فائیدەی نابێ
1939
بەغدا
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
ئەحمەد ھەردی. «ڕازی تەنیایی/فەلسەفەی دڵداری». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/١١/١٣.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.