شاعیر: ژیلا حسەینی (١٩٦٤-١٩٩٦)
زمان: کوردیی ناوەندی
ئەلبۆمی ڕەش

لەگەڵ ھەور و تاریکیدا، یادت ئەکەم
لەگەڵ خەم و ھەژاریدا، یادت ئەکەم
لە کاتێکدا دەنگی بولبول ئەتۆرێنن
بەختەوەری ئەشەمزێنن
یادت ئەکەم...
بڕوا مەکە لە یادت کەم
ھەتا ھەور و خەم بمێنێ
ھەتا بولبول سەری شێتی خۆی ھەڵگرێ
گەردەلوولیش بیخنکێنێ
تا ئەو کاتەی بەختەوەری
بە شەرمەوە سەر ھەڵبێنێ
بیرەوەریی تۆی بێوەفا
پێڵووی چاوی من تەڕ ئەکا
بڕوا مەکە لە یادت کەم
سنگم دەفتەرێکی ڕەش بووی
بیرەوەریی خەمناکییە
مەلی خەیاڵ، ھەتا بەیان
لەناو سەرما ئەجریوێنێ
ھەتا خەم و...
تا ھەژاری ھەر بمێنێ
وشەکانم لە باوەشما
مەمکەی ھەستم، لە دەمیانا
ھەتا ھەتا ھەر ئەمێنێ.

شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
ژیلا حسەینی. «گەشەی ئەوین/ئەلبۆمی ڕەش». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/٠٩/٢٤.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.