شاعیر: ژیلا حسەینی (١٩٦٤-١٩٩٦)
زمان: کوردیی ناوەندی
بیرەوەری

کە شۆڕەبی
پرچی خاوی باوەشێن کەر
ئەکاتە پەیکی نامەبەر
گوڵاوی ماچێکی شیرین،
ئەکاتە دەم خاکی دڵبەر...
کاتێ ھەتاو
ملوانکەی زێڕ، ئەکاتە مل شاخی یاخی
بە دەم سروود و گۆرانی و ھەڵپەڕکێوە
کراسێکی زەرد و سووری ئاودامانی ئەکاتە بەر...
دڵی خۆزگەم
بە ئاواتی گوڵێکەوە دائەخورپێ
لە ئێوارەی زستانێکی کپ و مۆندا
تکەی ئاونگی تەنیایی
تکایە سەر گۆنای ئاھەنگی ھەڵپەڕکێ
پرچی کاڵی تاسەکانی، بوون بە دەستماڵی سەر چۆپی
دڵی تەنگی بوو بە خەڵاتی کێبەرکێ!

شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
ژیلا حسەینی. «گەشەی ئەوین/بیرەوەری». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/٠٩/١٥.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.