شاعیر: ژیلا حسەینی (١٩٦٤-١٩٩٦)
زمان: کوردیی ناوەندی
بەختەوەری

ھەوڵم ئەدا بتناسم و بتناسێنم
کەوشی پۆڵا و گۆچانی ئاسن بە دەستم
کۆڵان، گەڕەک، شار و لادێ
نەما بەشوێنتا نەگەڕێم
کەسێ نەبوو ناوونیشانێکتم بداتێ.
دەشت و چۆڵ و چیام بڕی
تۆم ھەر نەدی.
زەریاکانم بە ھەناسەی گڕ تێ بەر بووم
کرد بە ھەڵم و، چیم تیا نەدین.
خەمبار، ماندوو، دڵ پڕ ئازار
لە خەمی ھەژاران و
برینی جەستەی زامداران
ورد بوومەوە
ھەموو تێکڕا پێم پێکەنین:
«بەختەوەری؟!
ئەوەی بەشوێنیا ئەگەڕی
منداڵێ بوو بە ساوایی سەریان بڕی.»

شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
ژیلا حسەینی. «گەشەی ئەوین/بەختەوەری». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/٠٩/٢٤.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.