شاعیر: ژیلا حسەینی (١٩٦٤-١٩٩٦)
زمان: کوردیی ناوەندی
بەڵگە

دڵم بوخچەیەکی کراوەیە
ئەمەی ھەیە لە ڕواڵەتدا... ھەر ئەوەیە
گەر ئەمزانی تەمەنی خۆشەویستی لات
ھێندە کورتە و
مێھرەبانی جوانەمەرگە،
گە ئەمزانی، وشەکانم ئەکەی بە ئەڵقەی زنجیر و
شیعرەکانیشم بە بەڵگە و،
قەد نامناسی و بە پرچی خۆم ھەڵمەواسی
دڵم ئەکرد بە مجری پۆڵا و ئاسن
بەڵام داخم، درەنگ زانیم
دەمامک و درۆ و خەندەی بێ ناوەرۆک
میراتی عەشق و ھەناسەی ئەم سەدەیە.

شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
ژیلا حسەینی. «گەشەی ئەوین/بەڵگە». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/٠٩/٢٤.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.