شاعیر: ژیلا حسەینی (١٩٦٤-١٩٩٦)
زمان: کوردیی ناوەندی
جگەرە

لەبەر چاوم
وەک جگەرەی داگیرساوی
بە ڕواڵەت سپی و سۆڵ و لەش ڕێک و پێک
نێوچاوان گەش
لە دەروون نوقمی زووخاوی
ئەتناسم و... ناتناسمەوە
شێوەت ئاشنایە خۆشەویست
دەستت بدە بە دستمەوە
بێ با بڕۆین
بەسەر ڕێگای بزمار ڕێژدا
بە سەر سنگی زەویی تینوو
بەنێو نزاری ڕوو بە ئاسمان دەس ھەڵبڕیو
لە دڵتەنگیی ئێوارەدا
ڕێگا ببڕین
بەرەو ھەورێکی نەباریو
لە ئەوێ تۆ چرای سەرت جارێکی تر داگیرسێنە
منیش لەبەر تیشکی چاوت
جگەرەیەک.

شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
ژیلا حسەینی. «گەشەی ئەوین/جگەرە». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/٠٩/٢٤.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.