شاعیر: ژیلا حسەینی (١٩٦٤-١٩٩٦)
زمان: کوردیی ناوەندی
سێتار

دڵی تەنگم سێتارێکە
کاتێ پەنجەی خۆشەویستیت
تاڵی کەزیەی تاسەکانی ئەبزوێنێ
لەو ساتەدا، یادی دووریت
دڵی ماندووی ئەلەرزێنێ
ئاوازی خەم لێ ئەدات و
پڕ بە زاری شیعرێکی نوێ ئەچریکینێ

شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
ژیلا حسەینی. «گەشەی ئەوین/سێتار». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/٠٩/١٥.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.