شاعیر: ژیلا حسەینی (١٩٦٤-١٩٩٦)
زمان: کوردیی ناوەندی
سێ تەرح
١- جەنگەڵ

کوڕە مەکە ھۆ باڵابەرز
بەس ئەو چاوە سەوزانەم
لێ بقرتێنە
وا ئەبینی... خولیای ئەم خەونە سەوزانە
گیانمی کردووە بە داستانی
عەشق و جەنگەڵ
دار و زەریا

٢- بەھارێکی کەم تەمەن

ئەم بەھاری خۆشەویستی و
گوڵبارانی وشەی جوان و بزە و نیگا
بە کوێ ئەگا؟...
ھەرچەن ئەکەم
دڵی سەد جارە شکاوم
بە تەمەنی ئەم بەھارە
بڕوا ناکا!

٣- جێم مەھێڵە

بەو چاوانەت داھاتووم
لەدوای چاوت
شەوانێ زۆر بۆ چرایەک دائەمێنم
تۆ خوا مەڕۆ
بەو چاوانەت داھاتووم
دوای تۆ چلۆن بە ڕۆژیش ئەستێرەم ببێ
مەڕۆ... مەڕۆ
لە ڕۆژی ڕەشم مەتۆرە
من ئەستێرە و چرای ڕوونم
زۆر خۆش ئەوێ.

شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
ژیلا حسەینی. «گەشەی ئەوین/سێ تەرح». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٧/١١/١٨.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.