شاعیر: ژیلا حسەینی (١٩٦٤-١٩٩٦)
زمان: کوردیی ناوەندی
شینی ھەژار

ئەمساڵ نەورۆز وەک پار نییە
وا نەورۆز دێ و شاخ، دارستان دائەسپارێ
کانی و ڕووبار، وەک ساڵی پار،
گوڵاڵەکان بکەن بە ئەڵقە و ملوانک بۆ مل کۆسار
زۆر بە پڕتاو، نامەی دڵداری ئەنێرێ بۆ لای ھەتاو
دستی بە سەر خاکدا دێنێ
بە ھێمنی ئەیدوێنێ
کەچی ئەمساڵ وەک پار نییە
کانی و ڕووبار دەمیان وشکە و
ھەتاو تینی پێ نەماوە
خاک دڵ پڕە بۆ کۆچی یار
بۆ کۆچی مامۆستا ھەژار

شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
ژیلا حسەینی. «گەشەی ئەوین/شینی ھەژار». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/٠٩/٢٤.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.