شاعیر: ژیلا حسەینی (١٩٦٤-١٩٩٦)
زمان: کوردیی ناوەندی
مانگ و زەریا
بۆ شیعری مانگ و دەریای شێرکۆ بێکەس

با شەو بڵێ: لەگەڵ ئەستێرە پێک ھاتووین
ھەتا بەیان لەگەڵ شاژنی ئاسمانا دەستە ملانم!
من جارێکیان بەو دوو چاوەی خۆم مانگم دی
لەگەڵ زەریا پەیمانی بەست
لەسەر سنگی شەپۆلێکا خەوی لێ کەوت...
بەرەبەیان
بەر لە ئەوەی ھەتاو بێت و لەگەڵ یەکدا بیان بینێ
ڕازی عەشقیان بە گوێی شاخا بچرپێنێ
بە ھێواشی دەریا، مانگی لە خەو ھەستان
لەگەڵ پۆلێ ئەستێرەدا
گەڕانەوە نێو باوەشی ڕەشی ئاسمان
زەریا گریا
دەنگی ناڵەی خۆرەتاوی لە خەو ھەستان

شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
ژیلا حسەینی. «گەشەی ئەوین/مانگ و زەریا». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/٠٩/٢٤.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.