شاعیر: ژیلا حسەینی (١٩٦٤-١٩٩٦)
زمان: کوردیی ناوەندی
مەرگی ھەتاو

کاتێ گوڵێک ھەڵئەوەرێ
بولبول ئەگری،
لەو کاتەدا، ھەتاو ئەمرێ،
دنیا بەرگی ڕەش ئەپۆشێ.
ڕووبار ئەمرێ،
زەوی دڵی شەقار شەقار،
لێوی وشک ھەڵئەگەڕێ
تۆ نەتدیوە چۆن خۆڵ ئەکا بە سەر خۆیا؟!

***
بۆ مردنی ھەر دڵدارێ، دڵدارێکێ دڵ پڕ ئەگری و

لە سەر گڵکۆی خۆشەویستی
تاجەگوڵینە دائەنێ،
بەڵام
کاتێ دڵی من مرد، کەس نەیزانی
کەس لە پرسەی دڵی مندا
فرمێسکێکی ھەڵنەوەراند
دەستیان گرتم، لاشەی بێ دڵی منیان برد
ھەڵیانپەڕاند

شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
ژیلا حسەینی. «گەشەی ئەوین/مەرگی ھەتاو». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/٠٩/٢٤.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.