شاعیر: ژیلا حسەینی (١٩٦٤-١٩٩٦)
زمان: کوردیی ناوەندی
پرسە

پێکەنین و بزەی شادی
ماوەیەکە لەسەر لێوی وشەکانی من تۆراوە
فریشتەکەم دڵسووتاوە
ھێشتا کۆستی شیعری پێشووی سەر بڕاوی لە بیرماوە...
کە ئەو شیعرەیان سەر بڕیم
فریشتەکەم پڕ بە دڵم زریکاندی
پڕ بە ناخم خەمی بۆ خوارد
ئای کە چەندە گوڵی بۆ سەر مەزاری نارد
فریشتەکەم ھێشتا بەرگی ڕەش ئەپۆشێ
ھێشتا ڕوومەت ھەڵناگرێ
ھەرچی ئەکا
شیعری تری بۆ ناوترێ

شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
ژیلا حسەینی. «گەشەی ئەوین/پرسە». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/٠٩/٢٤.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.