شاعیر: ژیلا حسەینی (١٩٦٤-١٩٩٦)
زمان: کوردیی ناوەندی
کۆست

«بەھارە» ئەمساڵ بەھار خەمینە
دەشت و دەر و کێو، سیما خوێنینە

نە «جمە»ی خەڵکە نە «فڕە»ی مەلە، نە «نووزە»ی ژینە
نە شنەی دار و ھاژەی ڕووبار و بزە و کەنینە

ھاوارە... دادە... گریانە... شینە
«بەھارە ڕۆڵەم» بەھار خەمینە
کۆستی ھەلەبجە و مەرگی ئەوینە

شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
ژیلا حسەینی. «گەشەی ئەوین/کۆست». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/٠٩/٢٤.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.