بێئارامی، وەکوو پەیامێکی پەلە
سوور ھەڵگەڕانی گۆنایەک
دەنکێ فرمێسک
شمشێرێکی بێ کالانی
ڕووت لە کوێیە
ئەی تریفەی مانگەشەوی شەوانی خەم و تەنیایی
ئەی تەواری سەوداسەری ڕووناکایی
دە بسرەوە و ئارامت بێ
ئەم کۆچە بێ بڕانەوەی
لە سەرتەوە دەستت پێ کرد
ھەر چەن بڕۆی
ھەر لە سەرتا دواییی پێ دێت