شاعیر: ژیلا حسەینی (١٩٦٤-١٩٩٦)
زمان: کوردیی ناوەندی
کەلەبچە

تاڵێ لە پەلکەزێڕینەی یادەکانتم
بەست بە قامکی شیعرێکەوە
بۆ وەی ھەر کاتێ ئەیبینم،
مووچڕکی ئۆخەی و خۆزگا بێ بە دڵما و
بەرگەی خەمی دووریت بگرم
ئێستا ئەو تاڵە زەڕکەفتە ھەڵکشاوە
کەلەبچەیە و لە مەچەکی ھەناسەکانم ئاڵاوە
چەند بجووڵێم زیاتر لە گیانم توند ئەبێ و
لە خەزانی خۆشەویستی و گڕ بارانی دووریی تۆدا
ئۆخەی ژاکا... خۆزگەم بە پەلکەزێڕینە

شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
ژیلا حسەینی. «گەشەی ئەوین/کەلەبچە». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/٠٩/١٥.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.