شاعیر: ژیلا حسەینی (١٩٦٤-١٩٩٦)
زمان: کوردیی ناوەندی
کە خەو بە تۆوە ئەبینم
پێشکەشە بە کورتە شیعرەکانی نەجیبە ئەحمەد بە نێوی «وردە گلەیی»
(١)

خەو ئەبینم
دەستم ئەگری و لە تۆفانی سەرسامیدا
بەرەو کەنار ئەمڕفێنی
بۆ بەیانی...
خۆت تۆفانی

(٢)

لە خەوما تۆ
کورە باڵا بەرزەکەیت و
دەس ھەڵئەبڕی
لە باخەکەی دراوسێتان
سێوێک ئەدزی و ئەیدەی بە من
دائەچڵەکێم
باخەوانێکی تووڕەیت و
سێوەکەت لێ دائەشارم

(٣)

ھەرچی شەوە تۆ پاڵەوانی خەوەکان
تۆ ئەستێرە و شاخ و ئاسمان
جوانی و بزە و مێھرەبانی...
بۆ بەیانی؟

شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
ژیلا حسەینی. «گەشەی ئەوین/کە خەو بە تۆوە ئەبینم». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٧/١١/١٨.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.