شاعیر: ژیلا حسەینی (١٩٦٤-١٩٩٦)
زمان: کوردیی ناوەندی
گوڵاڵە

نیگات شۆخە
وەکوو چاوی کانی و پەری تریفەی دێ
ھێندە تینووی ئەو چاوانەم
کاتێ زانیت شەوە ناوێک
وەک برووسکە ھاتم بۆ لات
جا ئەو ساتە دەم ئەنێمە کانیی چاوت
تینوویەتیی خۆم ئەشکێنم
دەستێ بەسەر پرچی خاوی وەک ھەورێشمتا ئەھێنم
گوڵاڵە گیان
بە سیماتا جوانیی دایکم
بە ھێمنی و نیگاکانتا
خۆشەویستی بێئەنجامی باوکم بیر دێتەوە
بۆیە وەکوو تینووی بەر ئاو
ھەر تامەزرۆی نیگاکانتم.

شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
ژیلا حسەینی. «گەشەی ئەوین/گوڵاڵە». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/٠٩/٢٤.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.