شاعیر: ژیلا حسەینی (١٩٦٤-١٩٩٦)
زمان: کوردیی ناوەندی
یاد

کاتێ بەرخۆلەی ناسکی یادەکانت
ڕەنگ بزرکاو
لە تاو گورگە شەوێی دووری
ئەچێتەوە نێو باوەشی ھەستەکانم
مەمکەی حەز و تاسەم ئەمژێ...
ھێدی و ھێمن ئەبێتەوە ژانەکانم
بۆیە ھەزار ئەوەندەی تر
شەوانی دووری و تەنیایی
وەکوو شەوە لەسەر سنگم یاری بکەن
وەکوو دووپشک پێمەوە دەن
ھێشتا یاد و خۆشەویستیت لە دڵمدا
شیرین و شیرینتر ئەبێت
لە ئاسمانی تاسە و خەمدا
گوڵئەستێرەی خۆشەویستی لەدایک ئەبێت

شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
ژیلا حسەینی. «گەشەی ئەوین/یاد». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/٠٩/١٥.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.