نووسەر: گۆران (١٩٠٤-١٩٦٢)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: دەفتەری شیعر
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە: 1950
تۆمار کراو لە ڤەژین بوکسدا: 31 لە کۆی 31
100 %

چاپەکان

  • عەبدوڵڵا گۆران، بەهەشت و یادگار، بەغدا: چاپخانەی مەعاریف، ١٩٥٠.

پێشەکی

پێشکەش بۆ

ئەو شۆخ و نازدارانە کە جوانییان وەک تیغ نابڕێ، وەک چرا پێش چاو رووناک ئەکاتەوە!

سەرەتا

«بەھەشت و یادگار» کۆمەڵە شیعرێکە لە دیوانەکەم سەرانسەر لەگەڵ بابەتەکانی جوانی و دڵداری خەریکە. ھەڵبەستی وای تیایە بیست و پێنج ساڵ، بەڵکوو زیاتر لەمەوپێش دانراوە، ھەروەکوو ھی چەند مانگێک لەمەوبەریشی تیایە. بەشی زۆری کۆنەکان بە وەزنی عەرووز و کوردییەکی کۆنی تێکەڵاو بە زمانی بێگانە نووسراون. ئوسلووبیشیان کۆنە یان وەک ھی «سالم» و «نالی» لەسەر پێ‌وشوێنی غەزەل ھەڵبەستراون، یان ئەو جۆرە ئوسلووبەیان تیا کراوە بە سەرمەشق کە مامۆستا «م.نووری» و ھاوڕێکانی لە ئەدیبە تازەکانی تورکی عوسمانییان وەرگرت و لە سەردەمێکی سنووردارا -١٩٢٠-١٩٣٠- شیعری کوردیی ناوچەی سلێمانی‌یان پێ تازە کردەوە.

ئەم کۆنانە زۆربەیان، بە ناوی یادگاری کۆنەوە، کراون بە بەشێکی جیاواز، خراونەتە لای دواوەی ئەم نامیلکەیەوە. بەڵام گەلێکیان لەباری سەرنجی نرخی ئەدەبییانەوە ـ دیارە بەپێی بۆچوونی خۆم‌ـ لەگەڵ تازەکان تێکەڵ کراون.

شیعرە تازەکان بە وەزنی پەنجە ‌-‌ھیجا- ھەڵبەستراون کە ھەرچەند شیعردۆستەکانی کۆن بە خوێندنەوەی رانەھاتوون، بەڵام لەبەر ئەوەی وەزنی تایبەتی نەتەوەییمانە و لەگەڵ خەسائیسی زمانەکەمان چاتر رێک ئەکەوێ، بە پێویستم زانی لە ماوەی تەقەلای ئەدەبیی خۆما، رۆژبەرۆژ بەرەو لایەنی بەکارھێنانی ئەم وەزنە بچم، تا لەم چەند ساڵەی دواییدا وەزنی عەرووزم بە تەواوی، -لام وایە بۆ ئێجگاری- بەرەڵڵا کرد، مەگەر پێویستێکی ھاندەری تایبەتی روو بدا.

ھەر وەکوو وتم تا چەند ساڵێک لەمەوبەر بە وەزنی عەرووز شیعرم وتووە، بە وەزنی پەنجەش لە زۆر کۆنەوە، بەڵکوو لەگەڵ وەزنی عەرووز شان‌بە‌شانی یەک، دەستم کردووە بە ھەڵبەست‌دانان. ئەمانەش لە دابەش‌کردنی ناو دیوانیانا، زۆرتر بابەتیان، نەک ئوسلووب و وەزن و زمان، خراوەتە بەر سەرنجی بایەخ. لەبەر ئەوە رێگای ھەرە چاک بۆ جوێ‌کردنەوەی تازە و کۆنیان، وردبوونەوە لە زمان و لوغەتی پێنووسینیان راسپێری ئەکەم، ھەچ ھەڵبەستێک وشە و تەرکیبی عەرەبی و فارسیی زۆر تیا بێ، بە ئەندازەی ئەو زۆرییە، کۆنە، پێچەوانەی ئەوەش دیارە پێچەوانەیە!

دوایی، لە کاتی نووسینەوە و ئامادەکردنی ئەم نامیلکەیەدا بۆ چاپ، لە شیعرە کۆنەکاندا ھەندێ وشە و تەعبیری چەوت تووش ھاتم ئەمتوانی بیانگۆڕم بە وشەی کوردیی پەتی، یان بە چەشنێکی پەسەندتر و دڵگیرتر دەستکارییان بکەم، بەڵام ئەمە، لەباری سەرنجی ئەو کەسانەوە کە بە شوێن لێکۆڵینەوەی تەئریخی ئەدەبی کوردی و چۆنیەتی گەشەسکردن و گۆڕانی زمانی کوردیدا ئەگەڕێن، زیانی زۆرترە لە سوود، با بێزاریی خۆیشم لەولاوە بوەستێ لە تەقەلای شاردنەوەی خەوش و ناتەواویم بە چەشنێکی لە ئەندازە بەدەر، بەڵکوو لە سنووری ئەندازەی تێکۆشینی خەڵقی‌تریشا. لەبەر ئەوە بڕیارم دا دەستی دەستکارییان کەم و زۆر بۆ درێژ نەکەم و ھەر وەکوو ھەن و بوون بیانخەمە پێش چاوی خوێندەوارانی خۆشەویست!

گۆران
ھەولێر، ٢٥/٦/١٩٥٠

شیعری بڕگەیی

ناونیشان قاڵبکێشژ میسراع
بەھەشت و یادگار/ئافرەت و جوانیمەسنەوی١٠ بڕگەیی28
بەھەشت و یادگار/بووکێکی ناکاومەسنەوی١٣ بڕگەیی54
بەھەشت و یادگار/بۆ جوانی سەرەڕێمەسنەوی١٢ بڕگەیی20
بەھەشت و یادگار/بۆ کچێکی بێگانەمەسنەوی١١ بڕگەیی48
بەھەشت و یادگار/جوانی بێ ناومەسنەوی١٢ بڕگەیی30
بەھەشت و یادگار/سکاڵاموستەزاد١٠ بڕگەیی24
بەھەشت و یادگار/شەوێک لە عەبدوڵڵامەسنەوی٨ بڕگەیی56
بەھەشت و یادگار/لە درزی پەچەوەمەسنەوی١١ بڕگەیی26
بەھەشت و یادگار/نیازمەسنەوی١٣ بڕگەیی56
بەھەشت و یادگار/ڕەوتێکی جوانمەسنەوی٨ بڕگەیی26
بەھەشت و یادگار/ھەڵبەستی پەشیمانمەسنەوی٨ بڕگەیی32
بەھەشت و یادگار/ھەڵبەستی ڕەنجاومەسنەوی١١ بڕگەیی16

شیعری عەرووزی

ناونیشان قاڵبکێشژ میسراع
بەھەشت و یادگار/ئەڕۆی ئۆغرغەزەلمفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن مفاعیلن16
بەھەشت و یادگار/ئەی شەوقی گەلاوێژغەزەلمفعولُ مفاعیلُ مفاعیلُ فعولن18
بەھەشت و یادگار/بۆ خانمێکغەزەلمفعولُ مفاعیلُ مفاعیلُ فعولن14
بەھەشت و یادگار/بۆ گەورە کچێکعوسمانلیمفعولُ مفاعیلُ مفاعیلُ فعولن16
بەھەشت و یادگار/تاوێ نەگەڕاغەزەلمفعولُ مفاعیلُ مفاعیلُ فعولن18
بەھەشت و یادگار/جوانی لە لادێچوار خشتەکیمفعولُ مفاعیلُ مفاعیلُ فعولن28
بەھەشت و یادگار/حوزنی پەچەعوسمانلیمفاعلن فعلاتن مفاعلن فعلن24
بەھەشت و یادگار/سێبەری ھیواعوسمانلیمفاعلن فعلاتن مفاعلن فعلن16
بەھەشت و یادگار/لە بەختی تارغەزەلمفاعیلن مفاعیلن فعولن20
بەھەشت و یادگار/لە لادێمەسنەویمفاعلن فعلاتن مفاعلن فعلن14
بەھەشت و یادگار/مەدەنییەتعوسمانلیفعلاتن مفاعلن فعلن22
بەھەشت و یادگار/ژنعوسمانلیمفاعلن فعلاتن مفاعلن فعلن16
بەھەشت و یادگار/کەنیشکە جوانەکەعوسمانلیمفاعلن فعلاتن مفاعلن فعلن16
بەھەشت و یادگار/ھەرچەنغەزەلمفعولُ فاعلاتُ مفاعیلُ فاعلن14

شیعری نوێ

ناونیشان کێشژ دێڕەکان
بەھەشت و یادگار/ئاواتی دووریشیعری نوێی عەرووزی40
بەھەشت و یادگار/ئاھەنگێک لە ناو ڕانشیعری نوێی بڕگەیی60
بەھەشت و یادگار/بەستەی دڵدارشیعری نوێی بڕگەیی60
بەھەشت و یادگار/خۆزگەم بە پارشیعری نوێی بڕگەیی47
بەھەشت و یادگار/گوڵی خوێناویشیعری نوێی بڕگەیی38