چۆن دەتوانم یارمەتیی پرۆژەی ڤەژین بوکس بدەم؟

١. بە ناردنی دەق
  • ئەگەر دەقی تایپ کراوی شیعر یان پەخشانێکی کوردیتان ھەیە: تکایە بیکەن بە فایلی Word یان txt و بینێرن بۆ ئەدرەسی ئیمێلی: vejinbooks @ gmail.com.
  • تکایە پێش ئەوەی دەقێکمان بۆ بنێریت ئاگادار ببە کە لە ئێستادا، بڕیارمان وایە بەرھەمێک دابنێین کە:
  1. بەرھەمھێنەرەکەی فەوتی کردبێت.
  2. یەکەم جار پێش ساڵی ٢٠٠٠ چاپ کرابێت.
٢. بە پێداچوونەوە و دۆزینەوەی ھەڵەکان
  • ئەگەرچی خۆمان بەردەوام خەریکی پێداچوونەوە و ڕاست کردنەوەی ھەڵەکانین، بەڵام بێ گومان ھیچ کارێکی دەستی مرۆڤ بێ کێشە نییە.
  • تکایە بە چاوپێکەوتنی ھەر ھەڵەیەک، لە ڕێگەی فۆرمی پەیوەندییەوە ئاگادارمان بکەنەوە. ھەوڵ دەدەین بە زووترین کات ڕاستی بکەینەوە.
  • ئەگەر دەرفەتت نییە کە لە پەرەدان بە دەقەکاندا یارمەتیمان بدەیت دەتوانیت یارمەتیی ماڵیمان بدەیت. (زانیاریی زۆرتر)
  • یارمەتییەکانتان بۆ تێچووی بەڕێوەبردنی سایت (domain و hosting)، پەرەدان بە دەقەکان و پتر کردنی تواناکان و لێهاتووتر کردنی سایتەکە سەرف دەکرێت.