قاڵب

شیعری کلاسیکی زمانی کوردی لەسەر چەند جۆری قاڵب (فارسی: قالب شعری، ئینگلیزی: poetic form) دادەڕێژێت، پێڕستی ئەو قاڵبانە و ڕێژەی بەکارھێنانیان لە شیعرەکانی پرۆژەی ڤەژین بوکس بەم شێوەیە:

قاڵب ژ شیعر ژ میسراع
غەزەل 2202 36995
مەسنەوی 1812 62801
قەسیدە 151 8392
شەش خشتەکی 1 6
پێنج خشتەکی 122 4481
چوار خشتەکی 16 563
چوارێنە 273 1096
دووبەیتی 129 552
چوارپارە 100 3191
قەتعە 67 604
تاک 156 314
موستەزاد 8 238
تەرجیعبەند 18 1501
تەرکیببەند 18 777
عوسمانلی 12 232
مەسنەوی (مثنوی)
  • لانی کەم ٢ بەیتە.
  • بەھۆی نوێ بوونەوەی سەروا لە ھەر بەتێکدا، ئاسانترین و باوترین قاڵبە بۆ شیعری درێژ کە چیرۆک یان باسێکی مێژوویی بگێڕەتەوە.
  • شیعری بڕگەییی فلکلۆری کوردیش لەسەر قاڵبی مەسنەوییە.
غەزەل (غزل)
  • میسراعی یەکەم لەگەڵ میسراعە جووتەکاندا ھاو سەروایە.
  • ژمارەی بەیتەکانی کەمە (٥ بۆ ١٥ بەیت).
  • زۆرتر باسی خۆشەویستی و جوانی و عیرفان و ... ی تێدا دەکرێت.
  • لەوانەی سەرانسەری غەزەلێک لەسەر یەک بابەت نەبێت و چەند جار بابەتەکەی بگۆڕرێت.
قەسیدە (قصیده)
  • میسراعی یەکەم لەگەڵ میسراعە جووتەکاندا ھاو سەروایە.
  • ژمارەی بەیتەکانی زۆرە (زۆرتر لە ٢٠ بەیت).
  • زۆرتر باسی مەدح و وەسف و ئامۆژگاری و سکاڵا و ... تێدا دەکرێت.
  • سەرانسەری شیعرەکە لەسەر یەک بابەتە.
پێنج خشتەکی (مسمط مخمس)
چوار خشتەکی (مسمط مربع)
چوارێنە (رباعی)
  • لە ٤ میسراع پێک دێت.
  • میسراعی ١ و ٢ و ٤ دەبێت ھاو سەروا بن.
  • کێشی چورارێنە ... ە.
دووبەیتی (دوبیتی)
چوارپارە (چهارپاره)
قەتعە (قطعه)
  • میسراعە جووتەکان ھاو سەروان.
  • ژمارەی بەیتەکانی ٢ بۆ ٢٠ بەیتە.
  • زۆرتر باسی مەدح و وەسف و ئامۆژگاری و سکاڵا و ... تێدا دەکرێت.
  • سەرانسەری شیعرەکە لەسەر یەک بابەتە.
تاک (مفرد)
موستەزاد (مستزاد)
  • میسراعە جووتەکان کورتترن.
تەرجیعبەند (ترجیع‌بند)
تەرکیببەند (ترکیب‌بند)
عوسمانلی