Home Book Scanner

وێنەگرتن لە لاپەڕەکانی کتێب بە کامێرای دیجیتاڵ لە ماڵەوە

ئامادە کردنی: ئاسۆ مەحموودی

پێویستییەکان

١. پێویستییەکان
  1. کامێرا (لانی کەم 8Megapixel ، لانی کەم 3x Optical Zoom)
  2. سێپێی کامێرا
  3. ڕەحل (تەختەی قورئان خوێندن)
  4. مۆبایل (gyroscope sensor ی ھەبێت واتە بەرنامەی Protractor لەسەریدا کار بکات)
  5. گیرەی جل ھەڵخستن (لە کاتێکدا کە شیرازەی کتێبەکە سفتە و بۆ تەخت کردنی لاپەڕەکان گرتن و کێشان پێویستە)

ھەنگاوی یەکەم: ئامادەکاری

٢. شێوازی دانانی ئامرازەکان
  • باتری و Memoryی کامێرایەکە کۆنترۆڵ بکە کە لە ناوەڕاستی کارەکەدا ڕانەوستێیت.
  • شوێنێک ھەڵبژێرە کە ڕووناکی لەسەر ھەموو شوێنەکانی لاپەڕەکە وەک یەک بێت. (لەژێر گڵۆپێکی ڕووناک کە لانی کەم ٢ مەتر لە کتێبەکە دوورە شوێنێکی باشە.)
  • کاتێک ھەڵبژێرە کە لە ماوەی چەند سەعاتی کارەکەدا ڕووناکی نەگۆڕریت. (ئەگەر ڕووناکیی دەرەوە دێتە ناو ژوورەکە باشتر وایە لە ئێواراندا کار نەکەیت)
  • کتێبەکە لەسەر ڕەحلەکە بە جۆرێک دابنێ کە:
    • لاپەڕەکەی تەخت بێت و لە سووچەکانەوە نەچەمێتەوە.
    • ھەر وێنەیەک، یەک لاپەڕەی تێدا بێت. (٢ لاپەڕە لە وێنەیەکدا کەیفیەتی کارەکە کەم دەکاتەوە)
    • لاپەڕەی کتێبەکە و کامێرایەکە لە حاڵەتی ئاسۆییدا بن.
  • کامێرایەکە لەسەر سێپێیەکە بە جۆرێک دابنێ کە لانی کەم ٤٠ سانتیمەتر لە پەڕەی کتێبەکە دوور بێت. (ئەگەر لەوە کەمتر بێت وێنەی ناوەڕاست و قەراغەکانی لاپەڕەکە وەکوو یەک دەرنایەت و تووشی ناڕێکیی Radial distortion دەبێت کە زۆر بە ئەستەم چارەسەر دەکرێت)
  • ئێستا دەبێت زاویەی ڕوانینی کامێرایەکە، ڕێک وەک زاویەی کتێبەکە لەسەر ڕەحلەکەدا بێت.
  • تەنزیمەکانی کامێرایەکە بەم شێوەیە دابنێ:
    • ISO:200 یان ISO:100
    • Focus:Manual ڕێک لەسەر ناوەڕاستی کتێبەکە (بە Focus:Auto لەوانەیە ھەندێ لە لاپەڕەکان لێڵ دەر بکەون)
    • Aspect Ratio لەسەر 3:2 یان شتێکی تر بێت کە باشتر لەگەڵ لاپەڕەکەدا بگونجێت و لە قەراغەکانەوە زیادەی کەمتری ھەبێت.
    • Recording Pixels (بۆ پەڕەیەکی A5: لانی کەم 7 Megapixel)
    • زوومی Optical ئەوەندە دەبەینە پێشەوە کە کاغەزەکە تەواوی وێنەی کامێرایەکە پڕ بکاتەوە. (بەڵام دەبێت سەرەتا سەرنجی تەواوی لاپەڕەکان بدەیت و زووم بۆ گەورەترین لاپەڕە ڕێک بخەیت. کەم و زیاد کردنی زووم لە پەڕەیەکەوە بۆ پەڕەیەکی تر کاریگەریی خراپی ھەیە لەسەر ئاکامی کارەکە)

ھەنگاوی دووەم: گرتنی وێنەکان

ھەنگاوی سێیەم: